هه‌زاران که‌س له‌ به‌رلین هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین سه‌رکۆنه‌ ده‌که‌ن

به‌شی سووریا- ڕۆژی شه‌ممه خۆپیشاندانێکی به‌ربڵاو له‌ژێر ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی له‌‌ پێته‌ختی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ چوو به‌ بۆنه‌ی هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌ سووریا.

به‌‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ڕای‌گه‌یاند: خۆپیشاندانی ناڕازییانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون له‌ شاری به‌رلین به‌ بێ کێشه‌ به‌ڕێوه‌ چوو هه‌رچه‌ند که‌ ژماره‌یێک له‌ ناڕازییان هێرشیان کرده‌ سه‌ر 4 پۆلیس و برینێکی سووکیان له‌وان دا و سێ که‌سیش ده‌ستگیر کران.

هاوکات، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ که‌ له‌سه‌ر داوای ڕێکخراوه‌ ناحکوومییه‌کان، گرووپه‌ کوردییه‌کان و حیزبه‌ سیاسییه‌کان له‌ژێر دروشمی "پێکه‌وه‌ دژ به‌ هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین" ئه‌نجام درا له‌ژێر ڕێوشوێنێکی توندی ئه‌منی به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌ حاڵێکدا که‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆپیشاندانی دژ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له‌ عه‌فرین ژماره‌ی به‌شداربوووانی به‌ 20 هه‌زار که‌س ڕاگه‌یاند پۆلیسی ئه‌ڵمانیا باسی له‌ به‌شداریی چه‌ندین هه‌زار که‌س له‌ خۆپیشاندانه‌کان کرد.

شایانی باسه‌؛ له‌ کاتی ده‌ست پێکردنی هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌ 20ی جانیڤێریی ڕابردوو چه‌ندین خۆپیشاندان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌کانی ئه‌ڵمانیا دژ به‌و هێرشه‌ به‌ڕێوه‌ چوووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا (AFP)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12165

Your Comment

You are replying to: .
captcha