درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا له‌ عه‌فرین بە قازانجی پەکەکەیە

به‌شی جیهان- ئارۆن ئه‌ستین بڕوای وایه‌ ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا له‌ عه‌فرین کوردی تورکیا زیاتر دژ به‌ ئه‌نقه‌ره‌ هان ده‌دات و له‌ ئه‌نجامیشدا په‌که‌که‌ به‌هێزتر ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارۆن ئه‌ستین توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌و بڕوایه‌دایه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ یه‌که‌مین ڕوانیندا وابێته‌ به‌رچاو که‌ تورکیا ده‌توانێت له‌ ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینه‌وه‌ هه‌ندێک له‌ ئامانجه‌کانی خۆی له‌وان لاوازکردنی یه‌په‌گه‌ و پاشان په‌که‌که‌ مسۆگه‌ر بکات به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ درێژه‌ی هه‌بێت ده‌بێته‌ هۆکاری وه‌دیهاتنی شه‌پۆلێکی نوێی دژ به‌ حکوومه‌تی تورکیا له‌ نێوان کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌.

ئه‌ستین له‌ وتاره‌که‌یدا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فارن ئێفێرز بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ ده‌نووسێت: هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین له‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ پێوه‌ندیی تایبه‌تی نێوان کوردی سووریا و په‌که‌که‌ و خواستیان بۆ جیابوونه‌وه‌ ده‌ترسێت به‌ڵام ته‌نگژه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ کێشه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی تورکیا چاره‌سه‌ر ناکات به‌ڵکوو ڕێگای چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ سیاسییه‌.

ئه‌و توێژه‌ره‌ هه‌روه‌ها له‌و بڕوایه‌دایه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی تورکیا دژ به‌ عه‌فرین ئاوری هه‌ستی دژه‌ حکوومه‌تی کوردی تورکیا له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ ده‌گه‌شێنێته‌وه‌ و توندوتیژیی به‌دوادا ده‌بێت و ئه‌مه‌ش واتا به‌هێز بوونه‌وه‌ی په‌که‌که‌. هه‌روه‌ها ئه‌ستین وای بۆ ده‌چێت هه‌بوونی ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا و هاوکاریی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا ده‌بێته‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌کانی تورکیا دژ به‌ کوردی سووریا له‌ باشترین حاڵه‌تی خۆیدا ناته‌واو بمێنێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12163

Your Comment

You are replying to: .
captcha