بڕیاری پارته‌ کوردستانییه‌کان بۆ کشانەوە له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق باسی بڕیاری پارته‌ کوردستانییه‌کان بۆ کشانەوە له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عادڵ نووری له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"دا وتی: پارته‌ کوردستانییه‌کان و ته‌نانه‌ت سه‌رکۆماری کوردی عێراق ده‌یانه‌وێت له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌ بکشێنه‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بایکۆت بکه‌ن.

ناوبراو زیادی کرد: پارته‌ کوردستانییه‌کان پاش په‌سه‌ندی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق، ستراتێژییه‌تی لێکتێگه‌یشتن و هه‌ست بۆ هاوکاری و به‌شداری نه‌ته‌وه‌ییان له‌ده‌ست داوه‌.

نووری جه‌ختیشی کرده‌وه‌ پارته‌ کوردستانییه‌کان له‌ ئێستا خه‌ریکن گه‌ڵاڵه‌یێک تاوتوێ ده‌که‌ن بۆ بایکۆت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هه‌رێم و داخستنی هه‌موو ده‌روازه‌کانی به‌شداری له‌گه‌ڵ به‌غدا و کشانه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12160

Your Comment

You are replying to: .
captcha