جوان محه‌مه‌د سه‌رۆکی نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری نێردراوی کوردپرێس بۆ عه‌فرین دوایین دۆخی کوژراو و بریندارانی هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا ده‌خاته به‌ر باس و لێکدانه‌وه و ڕایده‌گه‌یێنێت: به بۆنه‌ی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانه‌ییی سوپای تورکیا و له سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی هێرشی تورکیا تا ئه‌مڕۆ نزیک به 214 که‌س کوژراون و 615 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوونه.
ناوبراو وتیشی: له‌و ژماره‌یه 82 ژن و 73 منداڵ بریندار بوونه و 24 ژن و 28 منداڵیش شه‌هید بوونه. ئێستاکه ژن و منداڵان له ناو ئه‌شکه‌وته‌کان و له ژێرزه‌ویندا ده‌ژین به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه به‌رده‌وامن له ژیانی ئاساییی خۆیان.
جوان محه‌مه‌د ده‌شڵێت: ژماره‌یێکی زۆر له گوند و شارۆچکه‌کان ڕووخاون و ڕاجۆ و جندرس یه‌کێک له‌و ناوچانه‌ن. شه‌ڕێکی قورس خه‌ریکه ئه‌نجام ده‌بێت و به‌رخۆدانیش درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رۆکی نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئێمه له نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرینین و خه‌ڵکه‌که‌مان به‌جێ ناهێڵین و جه‌ختی کرده‌وه: ئێستاکه پێویستییێکی زۆرمان به ده‌رمان، که‌ره‌سته و پێداویستیی پزیشکی هه‌یه و کهموکوڕییێکی زۆرمان له‌و باره‌وه هه‌یه. ئێمه داوا له ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و گه‌لی خۆمان ده‌که‌ین که یارمه‌تیی خه‌ڵک بده‌ن.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان وهجبهیێکی پزیشکی که‌می بۆ ئێمه ناردوووه به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ بریندارانی ئێمه به‌س نییه.
جوان محه‌مه‌د له‌باره‌ی یارمه‌تیی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تی و حکوومییه‌کان ڕاشیگه‌یاند: هیوایێکمان به یارمه‌تیی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ نییه و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیش یارمه‌تییێکی ئه‌وتۆی ئاراسته‌ی ئێمه نه‌کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment