کوردپرێس- به‌پێی ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی هاووڵاتییێكی هیندی كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه پاش ئه‌وه‌ی به هۆی كێشه‌ی دڵه‌وه گه‌یێنرایه نه‌خۆشخانه پزیشكه‌كان بڕیاریان دا دڵێكی‌تری بۆ بچێنن له نێوان سی راست و دڵی سه‌ره‌كیی نه‌خۆشه‌كه.
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه 7 كاتژمێری خایاند پاش ئه‌وه‌ش پزیشكه‌كان توانییان دڵه نوێكه‌ی بخه‌نه ئیش و به هه‌مان لێدانی دڵی سه‌ره‌كی نه‌خۆشه‌كه لێ بدات .
لای خۆشیه‌وه كریشنا كوخالی ئه‌و پزیشكه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا ڕای‌گه‌یاندوووه: هیچ كام له دڵه‌كان به ته‌نیا به‌هێز نه‌بوون تاكوو نه‌شته‌رگه‌ری دڵ گۆرینی بۆ بكرێت بۆیه بڕیاریان دا دڵێكی نوێ بۆ بچێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه ده‌یتوانی به یارمه‌تیی هه‌ر دوو دڵه‌كه له ژیاندا بمێنێته‌وه.
به‌پێی وته‌ی پزیشكه‌کانیش نه‌خۆشه‌كه له ئێستادا ته‌ندروستی به‌ره‌و باش بوون ده‌چێت.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment