به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 11ی ڕ‎ه‌شه‌مه/ 3ی مارچ دانیشتنی نێوان فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق و ئه‌ندامێکی باڵای حیزبی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه کوردییه‌کانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به داواکاریی کورده‌کان له بودجه‌ی 2018ی عێراق به تایبه‌ت پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌و بودجه‌یه به‌ڕێوه چوو.
ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فراكسێۆنی یه‌كێـتیی نیشتمانتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لێدوانێكدا بۆ SNNڕای‌گه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی د. فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆماری عێراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردییه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه چوو و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوامان كرد گۆرانكاری له پرۆژه‌یاسای بودجه و پشكی كورد بكرێت .
ناوبراو ئاشكراشی كرد: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ی پێشمه‌رگه و پشكی كورد و پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان و بودجه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كراوه.
ئارێز عه‌بدوڵڵا ڕوونیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا به‌شداریی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین که بڕیاره کاتژمێر 1 به کاتی به‌غدا به‌ڕێوه بچێت ئه‌گه‌ر نا بایكۆتی دانیشتنه‌كه ده‌كه‌ین و دوایین هه‌ڵویستیش ڕاده‌گه‌یێنین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment