به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا ڕۆژی 20ی جانیڤێریی 2018 و سه‌ره‌ڕای ئاماده بوونی هێزه‌کانی ڕووسیا له عه‌فرین هێرشی سه‌ربازیی خۆی دژ به کورده‌کان له‌و ناوچه‌یه‌ی باکووری سووریا ده‌ست پێ‌کرد. ڕووسیا به‌په‌له هێزه‌کانی خۆی له عه‌فرین برده ده‌ره‌وه و "سیاسه‌تی هانده‌رانه‌ی ئه‌مریکا هه‌مبه‌ر کورده‌کان"ی به هۆکاری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین وه‌سف کرد. ئه‌مریکاش به پاساوی ئه‌وه‌ی که پێوه‌ندییێکی له‌گه‌ڵ هێزه کوردییه‌کان له عه‌فرین نییه و هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له عه‌فرین نین ته‌نیا باسی دان به‌خۆداگرتنی تورکیا له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی سڤیلی کرد.
حه‌وته‌نامه‌ی نیووزویک له وتارێک له‌باره‌ی پشتیوانی نه‌کردنی ڕووسیا و ئه‌مریکا له کورده‌کان له به‌رانبه‌ر هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین نووسیی: "هیچ یه‌ک له‌و دوو وڵاته ئاماده نین به بۆنه‌ی کورده‌کان هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ تورکیا بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و داوا له ئه‌نقه‌ره بکه‌ن هێرشی سه‌ربازیی خۆی بۆ سه‌ر کورده‌کان له عه‌فرین بوه‌ستێنێت."
له درێژه‌ی وتاره‌که‌دا ئاماژه به ڕێککه‌وتنی کورده‌کان له عه‌فرین له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا له‌باره‌ی ناردنی هێزی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌و ناوچه‌یه کراوه و هاتوووه: "کورده‌کانی سووریا بینییان که ئه‌مریکا چۆن کورده‌کانی عێراقی به ته‌نیا هێشته‌وه به‌و بۆنه‌وه سه‌رکرده‌کانی کوردی سووریا به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریاوه گرت."
ده‌یڤید فیلیپس به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی دامه‌زراندنی ئاشتی له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر به زانکۆی کۆلۆمبیاش باس له پشتیوانی نه‌کردنی ئه‌مریکا له کورده‌کانی سووریا ده‌کات و به نیووزویک ده‌ڵێت: "له کاتێکدا ئێمه هاوپه‌یمانێکی متمانه‌پێکراو نه‌بین چ که‌سێک بۆ ئێمه شه‌ڕ ده‌کات و گیانی خۆی بۆ ئێمه فیدا ده‌کات؟"
ناوبراو له‌باره‌ی هۆکاری داخوازیی یارمه‌تیی کوردی سووریا له ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌شڵێت: "ئێمه (ئه‌مریکا) هیچ بژارده‌یێکمان بۆ ئه‌وان نه‌هێشتۆته‌وه."
ده‌یڤید فیلیپس جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌مریکا به‌رژه‌وه‌ندیی تورکیا و هاوپه‌یمانانی به لایه‌وه گرینگتره تاکوو پشتیوانی له کورده‌کان.
نیووزویک له کۆتاییدا به‌و ده‌رئه‌نجامه گه‌یشتوووه که ئه‌مریکا به پشتیوانی نه‌کردنی کورده‌کان له عه‌فرین ئه‌و هاوپه‌یمانه گرینگه‌ی خۆی له شه‌ڕی دژ به داعش له سووریا له ده‌ست ده‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment