به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و بۆمبه حکوومه‌تی ئه‌وکاته‌ی عێراق له هه‌ڵه‌بجه به کاری هێناوه. بۆمبه‌که بۆمبی کیمیایییه و مادده‌ی کلۆریدی تێدایه و نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه.
به‌هۆی بۆردوومان کردنێکی چڕی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 1988 له‌لایه‌ن حکوومه‌تی به‌عسی عێراقه‌وه پێشبینی ده‌کرێت ژماره‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ی نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه زۆر بن که هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه به‌هۆی زه‌وی کشتوکاڵی له هه‌ڵه‌بجه به‌شێک له‌و بۆمبانه نه‌ته‌قیبێته‌وه و بووبێت به ژێر گڵه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه چه‌ند جاریک ڕووبه‌ڕووی بۆردومان کردن بوووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بوووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که زۆرترین بۆمب و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی تێدا به کار هێنراوه و له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانانه‌شدا چه‌ندین شه‌هید و برینداری داوه.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment