بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قایمەقامی دیاربەکر لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە ڕایگەیاند ١٠٤ گوند و ناوچەی دەوروبەری لیچە، هانی و کوجاکووی لە پارێزگای دیاربەکر دەکەونە بەر دۆخی نائاسایی و دەریبڕی: بە گوێرەی زانیارییەکان لەو ناوچانەدا و لەناو شاخ و دارستانەکاندا جووڵەی ئەندامانی پەکەکە بینراوە کە ڕێبەرانی پەکەکەشیان تێدا بوونە.
هەر بەم بۆنەوە و بۆ دۆزینەوە و تێکشکاندنی هەماری تەقەمەنی و مۆڵگە و پەناگاکانی پەکەکە لەو ناوچانەدا ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستی پێکردووە. بۆ ڕێگری لە خەسار دیتنی هاوولاتیان تا کاتێکی نادیار لە ناوچەکەدا دۆخی نائاسایی و میلیتاریزە ڕاگەیێندراوە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ملیەت
Your Comment