بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی ڕابردوو وێندیکتۆڤ بریکاری سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا وتبووی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا 20 بنکەی سەربازیی دامەزراندوووە.
وتەبێژێکی هاوپەیمانیی دژەداعش وەکوو کاردانەوە بەرانبەر بەو لێدوانە بە سپۆتنیکی وت: ئەو وتانە درۆیە و تاکە ئامانجی هاوپەیمانی لەسووریا شکست پێدانی داعشە.
ناوبراو زیادی کرد: هەموو ئەو وتانە درۆیەو ئێمە تەنها ئامانجمان شکست پێهێنانی داعشە نەک ئەوەی بەنیاز بین زەمینەخۆش بکەین بۆ ئەوەی هەمیشە لە سووریا بمێنینەوە.
وتەبێژی هاوپەیمانیی دژەداعش وتەکانی ئەو بەرپرسە ڕووسەی لە بەرانبەر پێداگریی هاوپەیمانی و هێزی کورد لە بەرپەرچدانەوەی داعش بە ناسازندە وەسف کرد.
Your Comment