ژمارەیێکی زۆری سڤیڵ لە شەڕی عەفریندا کوژراون

بەشی تورکیا- لین مالۆڤ بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێکخراوی لێبووردەیی نێونەتەوەیی ئاماژەی کردە شەڕ و پێکدادانی عەفرین و ڕای‌گەیاند: ژمارەیێکی زۆری هاووڵاتیی سڤیڵ لەو شەڕەدا کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لین مالۆڤ بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێکخراوی لێبووردەیی نێونەتەوەیی ئاماژەی کردە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون و وتی: لە پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و هێزە کوردییەکان کە ئەمریکا پشتیوانییان لێوە دەکات ژمارەیێکی زۆری سڤیڵ کوژراون و گیانی سەدان کەسی دیکەش لە مەترسیدایە.

لە درێژەدا ئاشکراشی کرد: هەوڵی تۆپباران بوونی ناوچەکانی نیشتەجێ بوون لە شار و گوندەکاندا زۆر جێگای نیگەرانییە و بەکار هێنانی ئاگری تۆپخانە و هەر جۆرە بۆمبێک کە کارایی ئەوەی نەبێت ڕێک ئامانجەکەی بپێکێت لە ناوچەی نیشتەجێ بووندا کە شوێنی خەڵکی ئاسایی و سڤیڵە پێشێل کردنی یاسای نێونەتەوەیی و مافی مرۆڤە. هەردوو لایەن دەبێ دەسبەجێ کۆتایی بەم جۆرە هێرشانە بهێنن.

سەرچاوە: بی بی سی تورک

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12091

Your Comment

You are replying to: .
captcha