ئۆپەراسیۆنی داگیر کردنی ناوەندی ڕاجۆ دەستی پێکرد

بەشی تورکیا- هێزەکانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا سەرلەبەیانیی ئەوڕۆ لە ٤٣هەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون هەڵمەتێکی نوێیان بۆ داگیر کردنی ناوەندی ڕاجۆ دەست پێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا سەرلەبەیانیی ئەوڕۆ ٢ی مارچی ٢٠١٨ لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتووندا هەڵمەتێکیان دەست پێکرد بە ئامانجی داگیر کرانی ناوەندی ڕاجۆ.

عرفان ساپماز هەواڵنێری هەواڵدەریی دۆغان لەمبارەوە ڕای‌گەیاندووە پاش نوێژی بەیانی هەردوو هێزی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا جووڵە بەرەو ناوەندی ڕاجۆیان دەست پێکردووە و لە یەکەم سەعاتەکانی ئۆپەراسیۆنەکەشدا دوو گوندیان لە کۆنترۆڵی هێزەکانی یەپەگە دەرهێناوە.

سەرچاوە: هەواڵدەریی سی ئێن ئێنی تورکیا

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12087

Your Comment

You are replying to: .
captcha