بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی لە کاردانەوە بەو ڕاپۆرتەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بۆ ئاراستە کردن بە ئەنجومەنی ئاسایش ئامادە کراوە وتی: جارانیش هەر وەها بووە کە ئەم جۆرە ڕاپۆرتانە لە هەموو ڕوانگەیێکەوە کێشەی بنەماییان بووە و هەر بۆیەش کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بێبایەخ هەژماریان دەکات.
هەروەها زیادیشی کرد: ڕاپۆرتەکەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کێشە و کەمایەسیی زۆری تێدایە کە سەرەڕای ئەوەی بڕیارنامەیێکی نادادوەرانەی سیاسی بۆتە بنەمای، لە نووسینی ناوەرۆکەکەشی ژێدەر و سەرچاوەی بێمتمانە و نادروست بەکار هاتووە و هەروەها تێیدا هیچ ئاوڕێک لە پێڕەوتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داپڕ و هەوڵەکانی لەبواری مافی مرۆڤەوە نەدراوەتەوە و بە گشتی ڕاپۆرتێکی ناهاوسەنگە و بە مەبەستی تایبەتەوە ئامادە کراوە.
قاسمی جەختی لەوە کردەوە کە ئیرادەی جێگر و جیدیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بەرز کردنەوەی ئاستی مافی هاووڵاتی بەپێی بنەمای پێشکەوتووی ئیسلامی و دەستووری وڵاتە و درێژەی سیاسیکارییەکان و بەکارهێنانی ستانداردی جیاواز و دووچاوەکی لە زەمینەی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی جیاواز دەبێتە مایەی بێمتمانە بوونی زیاتری کۆمەڵگای جیهانی بە نەتەوە یەکگرتووەکان.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment