کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوە بە ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مافی مرۆڤ لە ئێران

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران جەختی کردەوە: ئیرادەی جێگری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرز کردنەوەی ئاستی مافی هاووڵاتی لەسەر بنەمای ڕێبازی پێشکەوتووی ئیسلامی و دەستووری وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی لە کاردانەوە بەو ڕاپۆرتەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بۆ ئاراستە کردن بە ئەنجومەنی ئاسایش ئامادە کراوە وتی: جارانیش هەر وەها بووە کە ئەم جۆرە ڕاپۆرتانە لە هەموو ڕوانگەیێکەوە کێشەی بنەماییان بووە و هەر بۆیەش کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بێبایەخ هەژماریان دەکات.

هەروەها زیادیشی کرد: ڕاپۆرتەکەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کێشە و کەمایەسیی زۆری تێدایە کە سەرەڕای ئەوەی بڕیارنامەیێکی نادادوەرانەی سیاسی بۆتە بنەمای، لە نووسینی ناوەرۆکەکەشی ژێدەر و سەرچاوەی بێمتمانە و نادروست بەکار هاتووە و هەروەها تێیدا هیچ ئاوڕێک لە پێڕەوتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داپڕ و هەوڵەکانی لەبواری مافی مرۆڤەوە نەدراوەتەوە و بە گشتی ڕاپۆرتێکی ناهاوسەنگە و بە مەبەستی تایبەتەوە ئامادە کراوە.

قاسمی جەختی لەوە کردەوە کە ئیرادەی جێگر و جیدیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بەرز کردنەوەی ئاستی مافی هاووڵاتی بەپێی بنەمای پێشکەوتووی ئیسلامی و دەستووری وڵاتە و درێژەی سیاسیکارییەکان و بەکارهێنانی ستانداردی جیاواز و دووچاوەکی لە زەمینەی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی جیاواز دەبێتە مایەی بێمتمانە بوونی زیاتری کۆمەڵگای جیهانی بە نەتەوە یەکگرتووەکان.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12086

Your Comment

You are replying to: .
captcha