بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە ناوەندی دیپلۆماسیی گشتی و ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە، محەمەد جەواد زەریف و سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا ئەوڕۆ پێنجشەممە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد.
دوو لایەن باسیان لە پێوەندیی نیوان دوو وڵات، دەریای خەزەر، پرس و بابەتی ناوچەکە کرد و پاشان سەبارەت بە ڤیتۆی بڕیارنامەی یەمەن لەلایەن ڕووسیاوە بیروڕایان گۆڕیەوە.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەم حەفتەیەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، گەمارۆکان دژ بە یەمەن درێژ کرانەوە بەڵام ڕووسیا گەڵاڵەی پێشنیار کراوی بەریتانیای ڤیتۆ کردەوە کە تێیدا ئێران تۆمەتبار کرابوو بەوەی یارمەتیی سەربازیی داوەتە ئەنساروڵڵا.
ئەم کارەی ڕووسیا ڕکی بەریتانیا و ئەمریکای تەواو هەستاندووە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment