منداڵێک به‌ 102 زمانی جیاواز گۆرانی ده‌ڵێت

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر/ کوردی- منداڵێكی هندی ژماره‌یێكی پێوانه‌ییی جیهانی تۆمار كرد و ناوی له‌ كتێبی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌یییه‌كان نووسرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و منداڵه‌ هندییه ‌و به‌هۆی وتنی گۆرانییێک به‌ 102 زمانی جیاواز له‌ ئاهه‌نگێكدا ژماره‌ پێوانه‌یییه‌كه‌ی تۆمار كرد و ناوی له ‌كتێبی گینس نووسرا.

منداڵه‌كه‌ ناوی سۆتیشا شاتیس كه‌ ته‌مه‌نی 12 ساڵه‌ و له ‌ئاهه‌نگێكی ئیماره‌تی دوبه‌ی ئیمارات بۆ ماوه‌ی شه‌ش سه‌عات به‌ 102 زمانی جیاواز گۆرانی وت.

شاتیس له‌و باره‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند كه‌ ماوه‌یێكی زۆر ڕاهێنانی كردوووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌و زمانه‌ جیاوازانه‌ گۆرانی بڵێت ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ناوی له‌ كتێبی گینس بنووسرێت.

سۆتیشا شاتیس له‌ مانگی 12ی ڕابردوو ده‌یتوانی به‌ 80 زمان گۆرانی بڵێت و له‌ ماوه‌ی ڕاهێنانه‌كان تواناكانی بۆ 102 زمان به‌رز كردۆ‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12052

Your Comment

You are replying to: .
captcha