به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی عێراق، ڕای‌ده‌گه‌یێنێت، هێزه سیاسییه‌كان گه‌یشتۆنه‌ته جۆرێک له رێككه‌وتن له سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای بودجه و ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید، دوێنێ به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه دوای ئه‌وه‌یه تا ئه‌ندازه‌یێک هێزه سیاسییه‌كان "گه‌یشتووینه‌ته جۆرێک له رێككه‌وتن له سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای بودجه به مه‌رجێک داخوازیی هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان له‌خۆ بگرێت".
وتیشی: ڕۆژى پێنجشه‌ممه، هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان كۆ ده‌بنه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای بودجه و دواقۆناغه‌كانی له په‌رله‌مانی عێراقدا.
كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق له سه‌ر بودجه كاتژمێر 05:00ی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
فراكسیۆنه كوردییه‌كان له دانیشتنه‌كانی رابردووی په‌رله‌مان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان كرد به‌هۆی له‌به‌رچاونه‌گرتنی داواكانیان له پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment