کڕین و فرۆشتنی جڕ و جانەوەری وەحشی قەدەغەیە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئاماژەی کردە ڕۆژانی نەورۆز و وتی بەپێی یاسا ڕاو و گرتنی هەر جۆرێکی جڕ و جانەوەری وەحشی قەدەغەیە و بەدواداچوونی یاساییی بۆ دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەرویز ئاراستە ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەشەمە بە هەواڵنێرانی وت: سەری ساڵی نوێ نزیکە و هەندێک کەسی بەرژەوەندیخواز لەم ڕۆژانەدا دەست دەکەنە فرۆشتنی گیانلەبەری وەحشی وەکوو مار و کیسەڵ و مارمێلک و ئەمەش بە گوێرەی دوو مادەی ٧ و ١٠ی یاسای ڕاو قەدەغەیە.

زیاتر وتیشی: ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو گیانلەبەرانە قڕیان تێکەوێت و خولی سروشتیش تووشی ناهاوسەنگی و ئاڵۆزی ببێت و ئەمەش لەگەڵ فەلسەفە و بیرۆکەی جێژنی نەورۆز کە ڕێز دانانە بۆ سروشت و ژینگە یەک ناگرێتەوە.

بەڕێوەبەری پاراستنی ژینگەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا داوای لە خەڵک کرد بە هیچ شێوەیێک ئەو بوونەوەرانە نەکڕن و هەموو پێشێلکارییێکی یاساش لەمبارەوە بە تەلەفۆنی 1540 و 33827706 044 یان بە ئیدارەی پاراستنی ژینگە بڵێنەوە.

ئاراستە جەختی لەوەش کردەوە فەرمانبەرانی ئەو ئیدارەیە لە ڕۆژانی نەورۆزدا ئاگایان لێدەبێت و چاوەدێری دۆخەکە دەبن و بەرنگاری چەواشەکاران دەبنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12030

Your Comment

You are replying to: .
captcha