بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیاروایه ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق تێپه‌ڕێندرێت، په‌رله‌مانتارێكی كوردیش له به‌غدا ڕایده‌گه‌یێنێت: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گۆڕانكاریی له پشكی كورددا كرابێت و پشكه‌كه‌ی كرابێته 10 ترلیۆن دینار، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره كرابێت، كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
محه‌مه‌د عوسمان په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتیی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دەڵێت: وه‌ک نوێنه‌رانی كورد تا ئێستا هیچ به‌رچاو ڕوونییێكمان له‌باره‌ی پشكی كورد له پڕۆژه یاساكه‌دا نییه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه بڕیاره گۆڕانكاریی له پشكی كورددا كرابێت و زیاد كرابێت.
ناوبراو وتیشی: ئه‌وه‌ی باس كراوه ئه‌وه‌یه لایه‌نه‌كان ڕێكه‌وتنیان كردووه كه پشكی كورد زیاد بكه‌ن بۆ له 14%، واته پشكی كورد بۆ 10 ترلیۆن دینار زیاد ده‌كرێت.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه‌یان بۆ یاساكه زیاد كردبێت وه‌ک نوێنه‌رانی كورد ده‌نگ به پڕۆژه‌یاساكه ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشكی كورد وه‌ک خۆی بوو ئه‌وا هه‌وڵی په‌كخستنی دانیشتنه‌كه ده‌ده‌ین.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتیی له به‌غدا باسی له‌وه‌ش كردووه کە ئه‌گه‌ر پشكی كورد زیاد كرابێت بۆ 10 ترلیۆن ئه‌وا كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و گرفتیان نامێنێت كه ده‌گاته له 14%ی كۆی بودجه‌ی گشتیی خه‌مڵێندراوی عێراق.
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment