حه‌یده‌ر عه‌بادی باس له‌ نه‌بوونی هێزی بیانی له ‌عێراق ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕای‌گه‌یاند كه‌ هیچ هێزێكی بیانی له ‌ناو خاكی عێراق بوونی نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه/ 28ی فێبریوێری‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌و هێزانه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشیش به ‌سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له‌ عێراقن له ‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقن.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییانه‌ی بۆ لێدانی چه‌كدارانی عێراق جووڵه‌ ده‌كه‌ن له ‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی ناوه‌ندیدان ‌و جووڵه‌یان به‌پێی ڕه‌زامه‌ندیی به‌غدا ده‌بێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له‌ عێراق هێزیان له‌ ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌ هه‌یه ‌و ڕۆژانه‌ چالاكیی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12020

Your Comment

You are replying to: .
captcha