به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوتبووی "تورکیا به‌یاننامه‌ی ئاگربڕی 30 ڕۆژه‌ی سووریا به وردی بخوێنێته‌وه. ئاگربه‌سته‌که هه‌موو خاکی سووریا ده‌گرێته‌وه."
حامی ئاکسۆی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌دا گوتوویه‌تی: ئه‌و لێدوانه هیچ بنه‌مایێکی له‌سه‌ر نییه. گوایه خاڵی ته‌رکیزیی به‌یاننامه‌که خوێندنه‌وه‌ی دروستی بۆ نه‌کراوه یان ڕه‌نگه هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و خاڵه تهرکیزییه له‌لایه‌ن هه‌ندێک تاکه‌وه به شێوازێکی دیکه پیشان بدرێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاشکراشی کرد: له بڕیارنامه‌که‌ی نه‌ته‌وه یهکگرتوووهکاندا باسی ئاگربڕ نه‌کراوه. ئه‌و به‌یاننامه‌یه پاش دۆخی ناله‌باری مرۆیی له سووریا ده‌رکراوه. ئامانجه‌که‌شی ئه‌وه‌یه ده‌ستبه‌جێ یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه بگه‌یێندرێته لێقۆماوان و به مه‌به‌ستی ده‌رمان کردن لانیکه‌م له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا ئاگربڕ ڕاگه‌یێندراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتیشی: ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا له عه‌فرین له چوارچێوه‌ی ماده‌ی 51ی ده‌ستووری نه‌ته‌وه یهکگرتوووهکاندا ئه‌نجام بوووه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی مافی مه‌شرووعی به‌رگری له خۆ.
سه‌رچاوه: CNN turk
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment