ماکرۆن له‌ پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان باسی عه‌فرینی نه‌کردوووه‌

به‌شی تورکیا- حامی ئاکسۆی ئیدعا ده‌کات پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری فه‌ڕه‌نسا ده‌ری‌بڕیوه‌ ماکرۆن له‌ پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان باسی عه‌فرین و زه‌رووره‌تی پاراستنی ئاگربڕی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی نه‌کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حامی ئاکسۆی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌یاننامه‌که‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به‌ پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی ئیمانۆئێل ماکرۆن و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا نووسرابوو ماکرۆن به‌ ئه‌ردۆغانی وتوووه‌: بڕیارنامه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان عه‌فرینیش ده‌گرێته‌وه‌ له‌ باکووری سووریا و پێویسته‌ تورکیاش پێبه‌ند بێت به‌و به‌یاننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌.

ئاکسۆی به‌یاننامه‌یێکی فه‌رمیی له‌ به‌رانبه‌ر به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری فه‌ڕه‌نسا نووسیوه‌ و تێیدا ده‌ڵێت: پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری فه‌ڕه‌نسا ده‌ری‌بڕیوه‌ ماکرۆن له‌ پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان باسی عه‌فرین و زه‌رووره‌تی پاراستنی ئاگربڕی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی نه‌کردوووه‌.

ئاکسۆی به‌یاننامه‌که‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری فه‌ڕه‌نسا به‌ ناڕاست وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: تورکیا قبووڵی ناکات و زانیاریی هه‌ڵه‌ ده‌داته‌ ڕای گشتی.

سه‌رچاوه‌: ئانادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12009

Your Comment

You are replying to: .
captcha