به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"دا ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که دامه‌زراندنی که‌شی گونجاوی هه‌ڵبژاردن له به‌ڵێن و به‌رپرسیاریێتییه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ دێته ئه‌ژمار و وتی: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق چه‌ندین جار جه‌ختی کردۆته سه‌ر پابه‌ندی خۆی بۆ ڕه‌خساندنی ئاوه‌ها که‌شێک.
حه‌دیسی وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که یارمه‌تیدان به کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له ئاستی ته‌کنیکی و جێبه‌جێکاری له به‌ڵێنه‌کانی به‌غدا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێکی بێ خه‌وش له عێراقه، زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات ژماره‌یێکی زۆر له ئاواره عێراقییه‌کان بۆ ناوچه‌کانی خۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه و ته‌زمینی به‌شداریی چالاکیان له هه‌ڵبژاردن ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment