مەهاباد وەکوو پێتەختی کتێبی ئێران هەڵبژێردرا

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی شارستانی مەهاباد ڕای‌گەیاند ئەو شارە وەکوو یەکەمین شاری خولقێنەری ئێران لە بواری پەرەپێدانی فەرهەنگی کتێب و کتێب خوێندنەوە هەڵبژێردراوە.

قادر مورادی هەر لەمبارەوە لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێسی وت: مەهاباد وەکوو یەکەم شاری وڵات لە بواری برەو پێدانی فەرهەنگی کتێب خوێندنەوە هەڵبژێردراوە و هەر بەم بۆنەشەوە یۆنێسکۆ و وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لەوحی ڕێزگرتنیان بە مەهاباد بەخشیوە.

ناووبراو لە درێژەدا وتی: چێکردنی دوو کتێبخانەی چالاک لە دوو گوندی شارستان، بەڕێوە بردنی خولی ڕاهێنانی کتێبداریی ڕۆژئاوای وڵات، ڕوونوێنی لە کتێبی تازە، ڕێز لە نووسەر و شاعیر و هەروەها هەوڵ و داپەڕی کتێبخانە گشتییەکانی شارستان و چالاکیی یانەکانی کتێب خوێندنەوە و بەرز بوونەوەی ژمارەی کتێب لە کتێبخانەکان و هەروەها ئەندامەکانیشیان لەو پێوەرانە بوون کە بوونەتە هۆکاری ئەوەی مەهاباد وەکوو یەکەمین شاری وڵات لە بواری کتێبەوە هەڵبژێردرێت.

سەرپکی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەهەباد هەروەها ئاماژەی بە چالاکییەکانی بنکەی فیکری و پەروەردەی منداڵان و تازەلاوان و گەڵاڵەی "بخوێنینەوە و ببەخشین" کرد و وتیشی: گەڵاڵەی "کتێب زبڵ نییە" لە دیکەی ئەو کارانە بووە لە مەهاباد بۆ گۆڕینەوەی کتێبی کۆن بە کتێبی تازە ئەنجام دراوە.

پاشان وێڕای ئاماژە بە بەرنامەکانی ساڵی داهاتوو باسیشی لە باشییەکانی ئەم هەڵبژاردنە کرد و دەری‌بڕی: لە ئێستادا مەهاباد وەکوو شارێکی فەرهەنگی دەناسرێت چوونکە نزیک بوونەوە لە کتێب هەمان نزیک بوونەوە لە زانستە و هەر بەو ڕێژەیەش خەسارە کۆمەڵایەتییەکان کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی ئەنگێزە و هیوا بۆ کاری بەکۆمەڵ.

ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی پێتەختی کتێبی ئێران سێشەممە ٨ی ڕەشەمە لە تاران بەڕێوەچوو و مەهاباد کە بۆ یەکەم جار بوو لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداریی دەکرد بەهۆی چالاکیی باشی بواری کتێبەوە وەکوو پێتەختی کتێبی ئێران هەڵبژێردرا.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11995

Your Comment

You are replying to: .
captcha