پەکەکە هۆکاری سەرەکیی کێشەی نێوان تورکیا کوردەکانی سووریایە

بەشی جیهان- ئارون ئەستین دەڵێت بۆ ئەوەی کە تەشەنەکانی نێوان تورکیا و کوردەکانی سووریا کۆتایی پێبێت دەبێت هۆکارە سەرەکییەکەی کە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی پەکەکە لە تورکیایە چارەسەر بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارون ئەستین لێکۆڵەری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجومەنی ئاتلانتیک دەڵێت کێشەی نێوان تورکیا و کوردەکانی سووریا و ئەمریکا زۆر ئاڵۆزە بەڵام هۆکارە سەرەکییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چالاکییە سەربازییەکانی پەکەکە لە تورکیا و ئەگەر ئەو پرسە چارەسەر بکرێت کێشەی نێوان تورکیا و کوردەکانی سووریا حەل دەبێت.

ئارون ئەستین لە یادداشتەکەیدا کە لە ماڵپەڕی وارن ئارن دروک بڵاوی کردووەتەوە دەنووسێت: کێشەی نێوان تورکیا و کوردەکانی باکووری سووریا ئەو کاتەی چارەسەر دەکرێت کە کێشەی کوردەکانی تورکیا چارەسەر کرابێت.

ناوبراو زیادی دەکات: تورکیا و یەپەگە ئامانجی تایبەتیان لە سووریا هەیە و ئامادە نین دەستی لێ بەربدەن بەڵام ئامانجی ئەمریکا کە پێویستی بە کوردەکانیشە تەنها یەک شتە ئەوەش پاراستنی ئەو ناوچانەیە کە لە داعش سەندراوەتەوە.

ئارون ئەستین لەو باوڕەدایە ئەمریکا دەتوانێت لە ڕێگای کوردەکانی سووریاوە گوشار بخاتە سەر پەکەکە کە ئۆپەراسیۆنەکانی لە تورکیا بوەستێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11986

Your Comment

You are replying to: .
captcha