به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 26ی فێبریوێریی 2018 له باره‌گای لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به هه‌ماهه‌نگیی ڕێكخراوی مانگی سوور و نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی سووریا له سلێمانی به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی كهمپێنێک ڕاگه‌یێنرا.
هاوژین عوسمان سه‌رۆكی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی لقی سلێمانی له كۆنگرهیێكی ڕۆژنامه‌وانیشدا ڕایگه‌یاند: " له ئێستادا بارودۆخی نه‌خۆشخانه‌كانی عه‌فرین خراپه و به‌هۆی زۆری بریندارهكانیشهوه ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكیان كه‌م بۆته‌وه و له هیچ شوێنێكی دنیاوه پشتگیری ناكرێن".
هاوژین عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه "داوا له سه‌رجه‌م خاوه‌ن كۆگاكانی ده‌رمان و پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین به ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی هاوكاری كه‌مپینه‌كه‌مان بكه‌ن".
ناوبراو ده‌شڵێت: كه‌مپینه‌كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تیایدا ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی كۆ ده‌كرێته‌وه و شوێنی كه‌مپینه‌كه‌ش له شه‌قامی پیره‌مێردی سلێمانی ده‌بێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment