له ‌شنگاله‌وه‌ 60 شه‌ڕڤان ڕه‌وانه‌ی عه‌فرین ده‌كرێن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگال 60 شه‌ڕڤانی ئێزیدی به ‌مه‌به‌ستی شه‌ڕ كردن له ‌دژی سوپای توركیا و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان ڕه‌وانه‌ی عه‌فرین ده‌كات و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: شه‌ڕڤانه‌كان له ‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان پێكهاتوون و چه‌كی پێویستیشیان پێیه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خوده‌یده‌ شێخ مراد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگال به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: نزیكه‌ی 60 كه‌س به‌ چه‌كه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی شنگاله‌وه‌ بۆ عه‌فرین ڕه‌وانه ‌كراون تا پاڵپشتی و پشتیوانی له‌ کورده‌کانی عه‌فرین بكه‌ن له ‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای په‌لامارده‌ری توركیا و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان.

ناوبراو هۆكاری ره‌وانه ‌كردنی ئه‌و ژماره‌ چه‌كداره‌ی ئێزدییه‌كان بۆ عه‌فرین وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یێک بۆ هاوكارییه‌كانی شه‌ڕڤانانی سووریا له‌ ڕزگار كردنی شنگال گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ به‌شدارییێكی به‌رچاویان له‌ كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ و وه‌ده‌رنانی تیرۆریستانی داعش كردبوو و وتیشی: ئه‌و 60 چه‌كداره‌مان له‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی شنگال پێكهاتوون و به‌شێكیشیان ڕاهێنانی سه‌ربازییان پێكراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11978

Your Comment

You are replying to: .
captcha