ئه‌مریکا PKK به‌ گرووپی تیرۆریستی ده‌زانێت/ ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا له‌ عه‌فرین کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ داعش بوووه‌

به‌شی تورکیا- عه‌مید ڕایان دیلۆن وته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش ده‌ڵێت: ئه‌مریکا PKK به‌ گرووپی تیرۆریستی ده‌زانێت و له‌ نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا تێده‌گات به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا له‌ عه‌فرین کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش داناوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مید ڕایان دیلۆن وته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سووریا و تورکیا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئێمه‌ وه‌کوو ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا PKK به‌ گرووپێکی تیرۆریستی ده‌زانین و نیگه‌رانییه‌ ڕه‌وا ئه‌منییه‌کانی تورکیا له‌ سنووره‌کانی فام ده‌که‌ین به‌ڵام له‌ لایێکه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین ته‌رکیز کردنه‌ سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشی که‌م کردۆته‌وه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ نیگه‌رانییێکی زۆری بۆ هێزی هاوپه‌یمانان دروست کردوووه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: یه‌که‌مایه‌تی سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌کی له‌ سووریا شکست هێنانی داعشه‌. نابێت کارگه‌لێک ئه‌نجام بدرێت که‌ ته‌رکیز کردنه‌ سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ که‌م بکاته‌وه‌. به‌ شێوه‌ی ئاشکرا ڕای‌ده‌گه‌یێنم که‌ هێزی هاوپه‌یمانان ته‌نیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنگه‌لێک پشتیوانی ده‌کات که‌ له‌پێناو شکست هێنانی داعش ئه‌نجام بدرێت. داوا له‌ تێکڕای لایه‌نه‌کان له‌ سووریا ده‌که‌ین فوکووس له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بکه‌ن. ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی تورکیا له‌ عه‌فرین کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش داده‌نێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11971

Your Comment

You are replying to: .
captcha