ڕاده‌ست کردنی تیرۆریستانی عه‌ره‌بستان به‌ ڕیاز به‌ مانای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌وان بۆ عێراقه‌

به‌شی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە ڕادەست کردنەوەی تیرۆریستانی سعوودیە لە بەغدا بۆ ڕیاز لە مەڕ دادگایی کردنیان هۆشداری دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەسکەندەر وەتووت ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پەڕلەمانی عێراق لەو بارەیەوە بە "بغداد الیوم"ی وت: ڕادەست کردنی تیرۆریستە سعوودییەکان بە ڕیاز نادەستوورییە چوونکە ئەو تیرۆریستانە خوێنی خەڵکی عێراقیان ڕشتوووە چۆن دەتوانین ڕادەستی ڕیازیان بکەین؟

وتووت زیادی کرد: فرۆشتنی خوێنی عێراقییەکان و ڕادەست کردنەوەی ئەو تیرۆریستانە بە ڕیاز مومکین نییە تەنانەت ئەگەر هەموو وڵاتانی جیهانیش تەداخولی ئەو بابەتە بکەن.

ناوبراو وتیشی: تەسلیم کردنی ئەو تیرۆریستانە بۆ ڕیاز مانای ئەوە دەبێت کە ئەو تیرۆریستانە دیسانەوە دەگەڕێنەوە بەغدا و دیسانەوە تاوان دەکەن.

ناوبراو هۆشداریشی دا ئەگەر بەغدا مل بە ڕادەست کردنی تیرۆریستانی سعوودیە بۆ ڕیاز بدات ئەوا دژ بە دەوڵەتی فیدراڵ هەنگاوی پێویست دەگرینە بەر.

کۆدی هەواڵنێر: 60103

News Code 11919

Your Comment

You are replying to: .
captcha