بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەسکەندەر وەتووت ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پەڕلەمانی عێراق لەو بارەیەوە بە "بغداد الیوم"ی وت: ڕادەست کردنی تیرۆریستە سعوودییەکان بە ڕیاز نادەستوورییە چوونکە ئەو تیرۆریستانە خوێنی خەڵکی عێراقیان ڕشتوووە چۆن دەتوانین ڕادەستی ڕیازیان بکەین؟
وتووت زیادی کرد: فرۆشتنی خوێنی عێراقییەکان و ڕادەست کردنەوەی ئەو تیرۆریستانە بە ڕیاز مومکین نییە تەنانەت ئەگەر هەموو وڵاتانی جیهانیش تەداخولی ئەو بابەتە بکەن.
ناوبراو وتیشی: تەسلیم کردنی ئەو تیرۆریستانە بۆ ڕیاز مانای ئەوە دەبێت کە ئەو تیرۆریستانە دیسانەوە دەگەڕێنەوە بەغدا و دیسانەوە تاوان دەکەن.
ناوبراو هۆشداریشی دا ئەگەر بەغدا مل بە ڕادەست کردنی تیرۆریستانی سعوودیە بۆ ڕیاز بدات ئەوا دژ بە دەوڵەتی فیدراڵ هەنگاوی پێویست دەگرینە بەر.
کۆدی هەواڵنێر: 60103
Your Comment