بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژە بە دەستگیریی ساڵح موسلم هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا لە پراگ وتی: بەڵێ، سەرۆکی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا دستگیر کراوە، هیوادارین کۆماری چێک ڕادەستمانی بکاتەوە و حەق سەرکەوێت.
پاشان باسی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عەفرین کرد و دەریبڕی: شەڕی عەفرین تا لەناوچوونی تەواوی تیرۆریستان بەردەوام دەبێت. ئێمە بەرنگاری تیرۆر دەبینەوە دەنا هیچ کێشەیێکمان لەگەڵ برا کوردەکانمان نییە. کێشەی ئێمە تیرۆرە و لەم شەڕەشدا بەردەوام دەبین. ئێستا عەفرین بەرە بەرە خەریکە دەڕووخێت. سوپای تورکیا شان بەشانی سوپای ئازادی سووریا شەڕ دەکات. سەرکەوتن نزیکە. ئینشائەڵڵا لە عەفریندا چاوەڕێی سەرکەفتنین. خەبات شەو و ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ستار
Your Comment