بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرهەنگ ڕەزا زەهیریان فەرماندەی پۆلیسی شارستانی مەهاباد لەمبارەوە دەڵێت: پاش بەرز بوونەوەی ئاستی دزیی ئۆتۆمبێل لە ئاستی شارستان هەڵمەتی هەواڵگری کەوتە بەرنامەی کاری پۆلیسەوە و لە ماوەی ٤٨ سەعات کاری هەواڵگری هێزەکانی پۆلیس توانییان شادزێکی ئۆتۆمبێل لە مەهاباد بدۆزنەوە.
ناوبراو هەروەها وتیشی: پاش هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای داد حەشارگەی گومانلێکراوەکە پشکێنرا و ئۆتۆمبێلێکی دزراویشی تێدا دۆزرایەوە و پاش پشکنینی تۆمەتبارەکە لە ئەنجامدا دانی بە ٧ کەیسی دزینی ئۆتۆمبێلدا نا و هەروەها ناوی دوو کەسیشی درکان کە ماڵی دزی دەکڕن ودەیفرۆشنەوە.
لەم ناوەدا و لە ئەنجامی ئەم هەڵمەتە ٤ ئۆتۆمبێل دۆزرانەوە و ٣ کەیسیش کە ئۆتۆمبێلەکان هەڵوەشێنرابوونەوە کۆ کرانەوە و پاش ڕادەست کردنەوەی دۆسیەکە بە دەزگای داد ئۆتۆمبێلەکان ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment