ئەگەری ڕێککەوتن لە نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە زیاد بوونی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موسەنا ئەمین سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەگەری ئەوە هەیە کە بەغدا و هەولێر بۆ زیاد بوونی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2018 بە نهێنی ڕێککەوتبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موسەنا ئەمین لە ماڵپەڕی تایبەتی فەیسبووکی خۆیدا دەنووسێت: لەم دواییانەدا حەیدەر عەبادی باسی ڕێێکەوتنێکی نهێنی بۆ زیاد بوونی پشکی هەرێمی کوردستانی کردووە، ئێستا ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە، لە کاتێکدا کە دەوترێت زیاد کردنی پشکی هەرێمی کوردستان تەنها لە توانای پەرلەمانی عێراقدایە، عەبادی چلۆن دەتوانێت بەبێ مۆڵەتی پەرلەمان ئەو پشکە زیاد بکات؟

ناوبراو دەڵێت وەڵام دانەوە بەو پرسیارە زۆر گرینگە و جەختی لە سەر دەکات.

سەرچاوە: «شفق نیوز»

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11905

Your Comment

You are replying to: .
captcha