به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی ده‌وڵه‌تیی تورکیا ئیدعای کرد ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی کوردیی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) له پراگ پێته‌ختی کۆماری چێک ده‌ستگیر کراوه.
ساڵح موسلیم به‌م زووانه له لایه‌ن به‌رپرسانی حکوومه‌تی تورکیا وه‌کوو تیرۆریستی داواکراو ناسێندرا و له ڕۆژی 13ی فێبریڤێرییه‌وه له لیستی سووری که‌سانی داواکراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا دانرا.
هێشتاکه ڕوون نییه هۆکاری ده‌ستگیرکردنی ناوبراو چی بوووه و له لایه‌ن چ ڕێکخراوێکه‌وه ده‌ستگیر کراوه.
هێشتاکه‌ش PYD کاردانه‌وه‌یێکی به‌و هه‌واڵه نیشان نه‌داوه و میدیا سه‌ربه‌خۆوه‌کانیش ڕاستی ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment