مەنسوور مورادی نوێنهری خەڵکی مەریوان و سەوڵاوا لە پەرلەمانی ئێران لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی پەڕلەمانیی کوردپرێسی وتوووە ئەگەرچی هۆکاری داخرانی ئەو سنوورانە دەگەڕێتەوە بۆ حکوومەتی عێراقی بەڵام پێویستە دەوڵەت لەو بارەیەوە هەوڵی جدی بدات بۆ کرانەوەی مەرزەکان.
مورادی زیادی کرد: بەدواداچوونی زۆرمان لە لایەن وەزیری ناوخۆ و چەند بەرپرسێکی باڵاوە کردوووە و بەڵام تا ئێستا مەرزەکان نەکراونەتەوە.
نوێنەری خەڵکی مەریوان و سەوڵاوا لە پەڕلەمانی ئێران هیوای ئەوەشی خواست بەم زوووانە مەرزەکان بکرێنەوە و لانی کەم ئەو داهاتە کەمەی لە مەرزەوە دەردێت بە نسیبی بنەماڵەکانی دەور و بەری مەرز ببێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment