به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر له پرێس کۆنفڕانسێکدا وتوویه‌تی: یارمه‌تیی داراییی ئه‌مریکا بۆ هێزی پێشمه‌رگه له ساڵی 2018دا به یه‌کجاری ڕاده‌ستی هه‌رێم ناکرێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌مریکا بڕی 365 ملیۆن دۆلار یارمه‌تیی بۆ مه‌شق کردن به 36 هه‌زار هێزی پێشمه‌رگه ته‌رخان کردوووه که بڕیاره له چه‌ند قۆناغدا ئه‌و بڕه پاره‌یه بدرێت به هه‌ولێر.
جه‌بار یاوه‌ر ڕه‌تی کرده‌وه یارمه‌تیی داراییی هاوپه‌یمانیی دژه داعش بۆ پێشمه‌رگه ڕاگیرابێت وتیشی: هیوادارم به‌م زووانه یارمه‌تیی داراییی ئه‌مریکا بۆ هێزی پێشمه‌رگه ڕاده‌ست بکرێت.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه یارمه‌تیی داراییی ئه‌مریکا بۆ مه‌شق کردن به چوارده که‌تیبه‌ی پێشمه‌رگه‌یه که ژماره‌یان ده‌گاته زیاتر له 36 هه‌زار هێز.
سه‌رچاوه: شه‌فه‌ق نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment