تورکیا تاوانباره‌ له‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سووریا

به‌شی ئێران- حێشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه‌ ده‌ڵێت: تورکیا له‌ سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی کوردکوژی خۆی کێشاوه‌ته‌ خاکی سووریا بۆیه‌ ئێران ده‌بێت توانای دیپلۆماسیی خۆی بۆ به‌هێز کردنی که‌شی سیاسیی سووریا به‌کار بهێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حێشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه‌ له‌ باره‌ی ڕووداوه‌کانی عه‌فرینه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: ئێستا زۆر وڵات هه‌ن که‌ سووریایان کردۆته‌ شوێنی نمایشی سه‌ربازیی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا به‌هره‌ی سیاسی و ئابووریی پێویستی لێوه‌ربگرن.

نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئیسلامئاوای ڕۆژئاوا له‌ په‌رله‌مانی ئێران وتیشی: پاش له‌ ناوچوونی داعش زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یران له‌ سووریا تێکچوووه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ چه‌ند وڵاتێک سه‌رقاڵی نائه‌من کردنی سووریان که‌ چی ئیدعای شه‌ڕی داعشیش ده‌که‌ن.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌ تورکیا تاوانباری سه‌ره‌کییه‌ له‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سووریا.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆتله‌ی ئاسایشی نیشتمانی زیادی کرد: تورکیا له‌ سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی کوردکوژی خۆی کێشایه‌ خاکی سووریا ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ سووریا به‌ره‌و سه‌قامێکی سیاسی ده‌ڕۆیشت نابێ له‌ بیریش بکه‌ین تورکیا له‌ 12 پارێزگای خۆی که‌ حه‌شیمه‌ته‌که‌ی ده‌گاته‌ 20 بۆ 25 ملیۆن که‌س تووشی کێشه‌ هاتوووه‌ و خه‌ریکی چه‌واشه‌کارییه‌.

فه‌لاحه‌ت پیشه‌ وتیشی: پاش 2003 و ڕووخانی سه‌دام، کورد وه‌کوو شه‌ریکێکی سیاسی هاته‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراقه‌وه‌ و ده‌وری ئیجابیشی ده‌بینی. ڕاستییه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تورکیا واده‌کات ده‌وری سیاسیی کورد وه‌کوو جاران ڕۆڵی ئیجابی نه‌بینێت.

ناوبراو دووپاتی کرده‌وه‌؛ له‌ 2003ه‌وه‌ که‌ کورد وه‌کوو ئه‌کته‌ری سیاسی له‌ ناوچه‌که‌دا خۆی بینییه‌وه‌ هه‌رگیز نه‌بینراوه‌ کرده‌وه‌یێکی تیرۆریستی، نه‌رێنی یان ناپاوه‌جێ ئه‌نجام بدات. به‌ڵام ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی تورکیا هه‌لومه‌رجه‌که‌ له‌ سووریا ده‌گۆڕێت بۆیه‌ پێویسته‌ ئێران له‌ توانای دیپلۆماسیی خۆی به‌هره‌ وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بکات له‌ جینۆساید کردنی کورد و که‌شی سیاسیی سووریاش به‌هێز بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11889

Your Comment

You are replying to: .
captcha