به‌رپرسی هونه‌ریی ئیداره‌ی گشتیی ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای ئیلام بۆ کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: ئه‌و گرووپه هونه‌رییه له ڕۆژانی 8 و 9ی ڕه‌شه‌مه له هۆڵی شانۆی ئیداره‌ی گشتیی وه‌کارخستن و ڕاهێنانی پیشه‌ییی پارێزگای ئیلام کۆنسێرتی مۆسیقا به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئیسماعیل به‌یگی ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که بۆ دووهه‌مین جاره که ئه‌و گرووپه له پارێزگای ئیلام کۆنسێرت به‌ڕێوه ده‌بات و وتی: داهاته‌که‌ی ئه‌و کۆنسێرته ده‌درێته لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان.
به‌یگی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که له ئه‌مساڵدا تا ئێستا 20 کۆنسێرتی مۆسیقا له ئیلام به‌ڕێوه چوووه و زیادی کرد: تا کۆتاییی ئه‌مساڵ 2 کۆنسێرتی مۆسیقای دیکه به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment