خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌کانی ئیلام کۆنسێرتی مۆسیقا به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن

به‌شی ئیلام- له‌ ڕۆژانی داهاتوو له‌ شاری ئیلام خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌کانی گرووپی مۆسیقای ژیوار کۆنسێرتی مۆسیقا به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

به‌رپرسی هونه‌ریی ئیداره‌ی گشتیی ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای ئیلام بۆ کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: ئه‌و گرووپه‌ هونه‌رییه‌ له‌ ڕۆژانی 8 و 9ی ڕه‌شه‌مه‌ له‌ هۆڵی شانۆی ئیداره‌ی گشتیی وه‌کارخستن و ڕاهێنانی پیشه‌ییی پارێزگای ئیلام کۆنسێرتی مۆسیقا به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

ئیسماعیل به‌یگی ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ بۆ دووهه‌مین جاره‌ که‌ ئه‌و گرووپه‌ له‌ پارێزگای ئیلام کۆنسێرت به‌ڕێوه‌ ده‌بات و وتی: داهاته‌که‌ی ئه‌و کۆنسێرته ده‌درێته‌ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان.

به‌یگی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که له‌ ئه‌مساڵدا تا ئێستا 20 کۆنسێرتی مۆسیقا له‌ ئیلام به‌ڕێوه‌ چوووه‌ و زیادی کرد: تا کۆتاییی ئه‌مساڵ 2 کۆنسێرتی مۆسیقای دیکه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11885

Your Comment

You are replying to: .
captcha