ئەگەری ڕوودانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا

بەشی تورکیا- جەهەپە و هەدەپە هوشدار دەدەن پاش پەسەند کرانی گەڵاڵەی ئاکپارتی و مەهەپە بۆ گۆڕدرانی هەندێک لە یاساکانی هەڵبژادرن لە تورکیا، بەستێن بۆ ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا فەراهەم دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی کە پارتی داد و گەشە و حیزبی نەتەوە پەرەستی تورکیا ڕایانگەیاند لە قەبارەی ئیئتیلافێکدا لە ژێر ناوی «کۆمار» لە هەڵبژادرنەکانی داهاتوودا بەشدار دەبن و بۆ فەراهەم کردنی بەستێن گەڵاڵەیێک دەخەنە بەر دەستی پەرلەمانەوە، ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی ساختەکاری دەنگیان بەرز کردەوە.

بەگوێرەی ئەو گەڵاڵە 26 بڕگەییە یاسای هەڵبژادرنی تورکیا هەندێک گۆڕانکاریی بەسەردا دێت کە بوەتە هۆی نیگەرانیی پارتی کۆماریخوازی گەل و پارتی دیموکراتیکی گەلان.

بەپێی هەواڵی ڕۆیتێرز ئەگەر ئەو گەڵاڵەیە پەسەند بکرێت جەندرمەی تورکیا مۆڵەتیان پێدەدرێت پاش داخوازیی کاندیدێک بچنە بازنەیێکی دەنگدانەوە و لێژنەی باڵای هەڵبژاردنیش دەتوانێت چەند بازنەی دەنگدان لەگەڵ یەک کۆ بکاتەوە.

لەو بارەیەوە فیلیز کرستجی نوێنەری هەدەپە دەڵێت ئەو گەڵاڵە هەندێک بڕگەی هەیە کە بنەماکانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و ڕوون لە نێو دەبات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11875

Your Comment

You are replying to: .
captcha