به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كه‌ركووک: شار ئارامه ‌و ده‌نگۆكان ڕاست نین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی پۆلیسی كه‌ركووک رای‌ده‌گه‌یێنێت: شاره‌كه‌ ئارامه‌ و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ڕاست نین كه‌ باس له‌ هاتنی گرووپی داعش ده‌كه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر، به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند: "شار ئارامه‌ و نه‌ داعش، له‌ شاردا هه‌یه‌، نه‌ هیچ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت پێش ده‌نگدان شار بشێوێنن، شاری كه‌ركووک ئارامه‌ و ده‌نگۆكان ڕاست نین".

له ‌ئێستادا له‌ شاری كه‌ركووک ترس و دڵه‌راوكێ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ بینراون، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی جموجوڵی چه‌كدارانی داعش، له‌ سنووری شاری كه‌ركووک، هاوكات ئه‌و‌ ده‌نگۆیانه‌ش له ‌ئارادان كه‌ پۆلیسی فیدراڵی عێراق، چه‌ند سه‌نگه‌رێكی چۆڵ كردبێت و هێزی پێشمه‌رگه‌ شوێنه‌كانیان گرتۆ‌ته‌وه‌.

محه‌ممه‌د عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق شه‌وی ڕابردوو به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند: شاری كه‌ركووک ئارامه‌ و "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌ چه‌كداری داعش له ‌ناوچه‌كه‌ بینراون و جموجۆڵیان كردوووه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11866

Your Comment

You are replying to: .
captcha