بەپێی هەواڵی کوردپرێس نادر قازی­پوور لە وەڵامی پرسیارێکی چوار نوێنەری کورددا کە پرسیبوویان بۆچی پۆستی بەڕێوەبەرایەتی بە کورد نادرێت وتبووی دیارە پۆست بە کەمینەکان نادرێت.
جەلال مەحموودزادە نوێنەری خەڵکی مەهاباد و قەسیم عوسمانی نوێنەری خەڵکی بۆکان لە یادداشتێکدا وەڵامی ئەو چەواشەکارییەی قازی­پووری دەدەنەوە و هەر دوو نوێنەر پێیان وایە ئەو چەشنە هەڵوێستانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش دەیەی شەست و هەڵوێستێکی ئاجانی و پەهلەوییە و وەکوو چەواشەکاری دێتە پێش چاو.
هەر دوو نوێنەر جەختیشیان کردۆتەوە ئەو هەڵوێستانە هیچ یارمەتییێک بە نیزامی کۆماری و ئیسلامیی ئێران ناگەیەنێت و دیارە جەنابی قازی­پوور هەر هەڵوێست و ڕوانگەی ئاوای بوووە بۆیە دۆخی ئابووری و بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای ئازەربایجان بە سنووری هاوبەشیوە لەگەڵ سێ وڵات ئەوەیە کە دەبینرێت.
هەردوو نوێنەر تیشکیان خستۆتە سەر پێکهاتەی مێژوویی و جوگرافیاییی ناوچەکە و گوتوویانە سەدا پەنجای حەشیمەتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کوردە و بە درێژاییی مێژوو دەوریان بینیوە لە پاراستنی سنوور و ئێستاش پێداگرن لە سەر پاراستنی بەرژەوەندیی نیزام و هەموو ئەوانەش لە دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێسای شەرێعەت تێگەشتبن دەبێت ددان بنێن بە یەکسان بوونی مرۆڤ و بڕوایان بە شایستەسالاری ببێت و ڕەگەز و ڕەچەڵەک و زمان و ئایینزا وەلا بنێن و دووری بگرن لە هەڵوێستی پان تورکیستی و چەواشەکاری.
عوسمانی و مەحموودزادە ئەسەفیان بۆ ئەو نوێنەرە خواست کە ڕەسەنترین و ڕیشەدارترین ڕەگەزی ئێرانی بە کۆچبەر و بیانی وەسف دەکات و دەڵێن ئەوەی ڕەسەنترین قەومی ئاریایی بە کۆچبەر دەزانێت دیارە چەندە لە مێژووی ئێران تێگەشتوووە.
قازی­پوور لە وەڵامی پرسیاری چوار نوێنەری کورددا کە وتبوویان بۆچی پۆستی بەڕێوەبەرایەتی بە کورد نادرێت وتبووی: کۆچ کردن و نیشتەجێ بوونی تاقمێک لە کەمینەکان لە ئازەربایجان و زیاد بوونی حەشەیمەتەکەیان مانای ئەوە نابێت کە بەشدار بن لە پۆستەکاندا.!
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment