کوردپرێس: ئاژانسی فه‌له‌کناسی ئه‌مه‌ریکی "ناسا" ڕایگەیاند هه‌سارۆچکه‌یێک به نزیکترین خاڵی هه‌ساره‌ی زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت کە له به‌رزترین بینایه‌ی جیهان درێژتره و له مانگی مارسی ئه‌مساڵ له دووری ملیۆنێک و 900 هه‌زار کیلۆمه‌تر له زه‌وییه‌وه ره‌ت ده‌بێت.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه ناسا هه‌ر ته‌نێکی گه‌ردوونی که به دووری که‌متر له ملیۆنێک و 500 هه‌زار کیلۆمه‌تر له زه‌وییه‌وه ره‌ت بێت، به "نزیک له زه‌وی" پۆڵێنی ده‌کات.
به‌گوته‌ی ناسا، ئه‌و هه‌سارۆچکه‌یه که درێژییه‌که‌ی نیو میله، له کاتژمێر 4:03 خوله‌کی ئێواره‌ی رۆژی 21ی مارس به کاتی گرینج، که رۆژی نه‌ورۆز و یه‌که‌م رۆژی سه‌ری ساڵی کوردییه، به نزیکترین خاڵ له زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌و هه‌سارۆچکه‌یه که به 231937 ناوده‌برێت، به گه‌وره‌ترین ته‌نی گه‌ردوونی دادنه‌رێت، که له ماوه‌ی ساڵی 2021 به نزیک هه‌ساره‌ی زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌ر له هه‌مان رۆژدا دوای خۆرئاوابوون، ده‌توانرێت ته‌نه‌که له‌ڕێگه‌ی ته‌لیسکۆبه‌وه ببینرێت.
ئه‌و هه‌سارۆچکه‌یه له ساڵی 2001 له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی ته‌لیسکۆبه‌کان له نیو مه‌کسیکۆ له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی لینکۆڵن بۆ توێژینه‌وه له هه‌ساره‌کان دۆزرایه‌وه.
هه‌سارۆچکه‌کان پێکهاتوون له ته‌نی به‌ردین، که تیره‌کانیان له نێوان چه‌ند مه‌ترێک بۆ چه‌ند کیلۆمه‌ترێکدایه، هه‌رچی ئه‌وانه‌ی گه‌وره‌تریشن پێیان ده‌گوترێت هه‌ساره‌ی بچووک، له‌کاتێکدا له‌وانیش گه‌وره‌تر به هه‌ساره ناوده‌برێن.
زانایانی ناسا ئاماژه‌یان به‌وه داوه، له ماوه‌ی هه‌ر 2 هه‌زار ساڵ جارێک، هه‌سارۆچکه‌یێک به پێوانه‌ی یاریگایێکی تۆپی پێ به‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌که‌وێت، که ده‌بێته هۆی وێران کردنی شوێنی به‌رکه‌وتنه‌که و ده‌وروبه‌ری.
هه‌رچی ته‌نه زه‌به‌لاحه‌کانن، که له‌کاتی به‌رکه‌وتنیان به زه‌وی وێرانه و کاولکارییه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن، روودانیان زۆر ده‌گمه‌نه و دوایین جار که ته‌نێکی به‌و قه‌باره‌یه گه‌وره به‌ر زه‌وی که‌وتووه، به‌ر له 66 ملیۆن ساڵ بووه، کاتێک به‌هۆیه‌وه بۆ ماوه‌یێک پله‌کانی گه‌رما به‌رز بوونه‌وه و ده‌یناسۆره‌کانیش له‌ناوچوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment