هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق تەوەری گفتوگۆی نێوان كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ‌و باڵیۆزی ئێران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سكرتێری گشتیی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق كۆ بوه‌وه‌، هه‌ر دوو لا جه‌ختیان له‌ پاراستنی یه‌كڕیزی یه‌كێتی و دەور بینینی کورد لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق كرده‌وه‌.

کوردپرێس- به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری سكرتێری یه‌كێتی، له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق، "هه‌ر دوو لا جەختیان لە گرنگیی یەكڕیزیی ناوماڵی كورد و پاراستنی یەكڕیزیی ناو ڕیزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ‌و گرنگیی ڕۆڵی (ی.ن.ک) لە هاوكێشەكانی عێراق ‌و ناوچەكە كردەوە و هیوایان خواست هەموو لایێک هەوڵی جدیی بۆ بدەن".

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا "هەر دوو لا گفتوگۆیان كرد لە بارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق ‌و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە و ڕۆڵی كورد لە داهاتووی سیاسەتی عێراقدا".

هاوكات هه‌ر دوو لا پاڵپشتیی خۆیان بۆ گفتوگۆكانی هه‌رێم‌ و به‌غدا ده‌ربڕیوه‌، ئه‌وه‌ش له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11849

Your Comment

You are replying to: .
captcha