تورکیا کاروانێکی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ عەفرینی کردۆتە ئامانج

بەشی سووریا- لە هێرشی تۆپخانەکانی تورکیا بۆسەر کاروانێکی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە لە ڕێگای عەفرین، هاووڵاتیێکی مەدەنی کوژرا و ١٢ی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی فەرمیی حکوومەتی سووریا (سانا) باس لەوە دەکات ١٣ کەس لە هێرشی دوێشەوی سوپای تورکیا بۆسەر کاروانێکی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە کە بەرەو عەفرین دەچوو کوژران و بریندار بوون.

هەواڵنێری سانا لە حەلەب لەمبارەوە وتوویەتی تۆپخانەی سوپای تورکیا باس و ئۆتۆمبێلی ناسەربازی و بارهەڵگری پڕ لە یارمەتیی مرۆڤدۆستانە و کەپسوولی گاز و تەنکەری سووتەمەنی کە بەرەو عەفرین دەڕۆن لە نزیکیی گوندی ئەلزیارە و پێس لەوەی بگەنە عەفرین بە زیاتر لە ٥٠ ڕاکێت دەکاتە ئامانج.

لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا هاووڵاتیێکی مەدەنی گیانی خۆی لەدەست دەدات و ١٢ کەسی دیکەش بریندار دەبن و بۆ نەخۆشخانەی عەفرین و شارۆچکەی ئەلزەهرا دەگوازرێنەوە. ژمارەیێک لە بارهەڵگر و تەنکەرەکانیش لەناو چوونە.

ئەمەش لە حاڵێکدایە ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕای‌گەیاندبوو کە کاروانێکی یەپەگەی کردۆتە ئامانج.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11846

Your Comment

You are replying to: .
captcha