بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی فەرمیی حکوومەتی سووریا (سانا) باس لەوە دەکات ١٣ کەس لە هێرشی دوێشەوی سوپای تورکیا بۆسەر کاروانێکی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە کە بەرەو عەفرین دەچوو کوژران و بریندار بوون.
هەواڵنێری سانا لە حەلەب لەمبارەوە وتوویەتی تۆپخانەی سوپای تورکیا باس و ئۆتۆمبێلی ناسەربازی و بارهەڵگری پڕ لە یارمەتیی مرۆڤدۆستانە و کەپسوولی گاز و تەنکەری سووتەمەنی کە بەرەو عەفرین دەڕۆن لە نزیکیی گوندی ئەلزیارە و پێس لەوەی بگەنە عەفرین بە زیاتر لە ٥٠ ڕاکێت دەکاتە ئامانج.
لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا هاووڵاتیێکی مەدەنی گیانی خۆی لەدەست دەدات و ١٢ کەسی دیکەش بریندار دەبن و بۆ نەخۆشخانەی عەفرین و شارۆچکەی ئەلزەهرا دەگوازرێنەوە. ژمارەیێک لە بارهەڵگر و تەنکەرەکانیش لەناو چوونە.
ئەمەش لە حاڵێکدایە ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕایگەیاندبوو کە کاروانێکی یەپەگەی کردۆتە ئامانج.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment