بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە یانەی میلەت، محەمەد باقر نەوبەخت باسی لەوە کرد بۆ یەکسان کردنەوەی مووچەی خانەنشینانی دەوڵەت پێویستمان بەوەیە هەموو داهاتە ڕەچاو کراوەکانی دەوڵەت وەدیبێن و زیادی کرد؛ لە ڕەوتی بەسەر کردنەوەی بووجەی ١٣٩٧ دەوڵەت پێسنیاری کردووە ٢٠٠٠ ملیار تمەن بۆ یەکسان کردنەوەی مووچەی خانەنشینان تەرخان بکرێت و ئەمەش واتا یەک هەزار و ٤٠٠ ملیار تمەن لەم بابەتەدا کەمی هەیە.
ئاشکراشی کرد: هەماهەنگی لەگەڵ مەجلیس کراوە تاوەکوو ڕێکخراوی بەرنامە و بووجە لە شوێنی کۆی بووجەوە یان خۆ لە داراییە تەملیکییەکان گوژمەی پێویست بۆ ئەم کارە دابین بکات.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment