بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزە چەکدارەکانی تورکیا بانگهێشتێکیان بڵاو کردۆتەوە و داوایان لە خەڵکی ڕاجۆ کردووە ئەو شارە چۆڵ بکەن و پاشانیش دەستیان کردۆتە بوردومانی دەوروبەری شارەکە کە لە ناوچە ستراتێجیکەکانی کانتۆنی عەفرینە.
ئۆپەراسیۆنەکە بەرەو ڕاجۆ بەردەوامە و تێیدا کۆماندۆ و هێزە تایبەتەکانی سوپای تورکیا و بەرەی سوپای ئازادی سووریا بەشدارن و خەریکی بەرنامە داڕشتن بۆ ناوەندی ڕاجۆن.
شیاوی ئاماژەیە ڕاجۆ و جیندرێس ٢ ناوچەی ستراتێجیک لە ٥ ناوچەی کانتۆنی عەفرینن و ئەگەر بێت و بکەونە دەستی تورکیاوە ئەوا پێشڕەوی بەرەو ناوەندی عەفرین دەست پێدەکات و هەر بۆیەش ئەو شارە بۆ یەپەگە زۆر گرینگە.
سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment