هاوپەیمانیی پارتە کوردستانییەکان دەکەوێتە پاش هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارلەمانی عێراق باس لەوە دەکات پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کەرکووک بەشداری ناکات و ئیئتیلافی پارتە کوردستانییەکانیش دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسلام حسێن لە لێدوانێک بۆ هەوڵدەریی ئەلمەعلوومە وتی: پارتی بەو نیازە بوو تێکڕای حزبە کوردستانییەکان هان بدات بۆ ئەوەی لە یەک لیستی هاوبەشدا بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن بەڵام لەم ڕێگایەدا سەر نەکەوت و هەر بۆیەش بە تەنیا لە هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی عێراق بەشداری دەکات.

حسێن زیاتر وتیشی: پارتی دیمەکرات ناوچە جێناکۆکەکان بە داگیرکراو دەزانێت و هەر بەو هۆیەس لە پارێزگای کەرکووکدا بەشداری هەڵبژاردنەکان نابێت.

جەختیشی لەوە کردەوە ئیئتیلافی پارتە کوردستانییەکان سەرەڕای ناکۆکیی نێوانیان و چوونی ژمارەیێک کەسایەتیی ناوداری کورد بۆ ناو لیستە عەرەبییەکان، پاش هەڵبژاردنەکانی پارلەمان ئەنجام دەدرێت.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11835

Your Comment

You are replying to: .
captcha