هەولێر لەسەر ڕادەست کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بە بەغدا ڕاهاتووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ناوەندیی عێراق باس لەوە دەکات حکوومەتی هەرێم ڕێککەوتووە لەسەر ئەوەی فڕۆکەخانەکان ڕادەستی بەغدا بکاتەوە و وتیشی دانوستاندنی نێوان دوو لایەن لە ئاستێکی باشدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی زیاتر لەمبارەوە دەڵێت: تێکڕای ئەو لێژنانەی لە بەغداوە چوونەتە هەرێم بۆ لابردنی سنوورداریی فڕۆکەخانەکانی کوردستان ڕاسپاردەکانی خۆیان بە باسی ئەنجام داوە و هەولێریش لەمبارەوە هاوکاریی پێویستی ئەنجام داوە.

ڕاشی‌گەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاهاتووە لەگەڵ ئەوەی فڕۆکەخانەکان ڕادەستی بەغدا بکاتەوە و فەرمانبەرانی سەر بە بەغدا لە فڕۆکەخانەکاندا دامەزرێن.

وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی عێراق هەروەها باسی لەوە کرد دانوستاندنی نێوان هەرێم و ناوەند پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و وتیشی: پاش دیدارەکانی نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی لە بەغدا، داڤووس و میونشێن، هەڵمەتی ئەرێنیی باش بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکییەکان ئاراستە کراوە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی " صباح الجدید"

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11830

Your Comment

You are replying to: .
captcha